له ناکه‌سکاریا خاکم به‌سه‌ر، رۆیی به‌با عومرم
خودا، تۆ بمژێنه تا له‌به‌ر قاپی که‌سێ ئه‌مرم
به ظایع چو له مالایه‌عنیا، وه‌قتم هه‌مو یه‌عنی
ئه‌بێ وه‌قتێ له‌بولوه‌قتێ بخوازم، تا تیابمرم
ئه‌جه‌ل ده‌ورم ده‌دا، حاظڕبه واده‌ی ده‌وروته‌سلیمه
منی غه‌فڵه‌تزه‌ده، تازه خه‌ریکی مه‌سئه‌له‌ی ده‌ورم
خه‌یاڵی پوچی دنیا، وا ده‌ماغو دڵمی پێچاوه
قیامه‌ت هه‌ر مه‌گه‌ر رۆژی، قیامه‌ت بێته‌وه فکرم
له‌پێ که‌وتومو نه‌فسم بۆ هه‌وا ده‌شنێ وه‌کو منداڵ
له‌به‌ر پیری سه‌رم خۆی ناگرێت‌و، تازه پێده‌گرم
چیه سوچ‌و گوناهی؟ بۆچی ده‌یکاته جه‌زاخانه؟
له قه‌برهه‌ڵکه‌ن هه‌تا رۆژی جه‌زا، ده‌عوه‌ت چییه قه‌برم
سبه‌ینێ (یحشر المر‌ء)ه براگه‌ل، فورسه‌ته ئه‌مڕۆ
ته‌به‌ڕابن له من، با که‌سنه‌بێ حه‌شری له‌گه‌ڵ حه‌شرم
!له… Leer más